
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەڵبژاردنی ھەولێر ڕایگه‌یاند، بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای ھەولێر کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ ئەو دەنگدەرانە کرانەوە کە مافی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا ھەیە و پڕۆسه‌كه درێژ ناكرێته‌وه، ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
مەروان محەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەڵبژاردنی ھەولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ هیچ بەربەستێک بەردەوامە، لیژنەکانی دەنگدان تا ئێستا ته‌نها دو كێشه‌ی ته‌كنیكیان لە دو ناوەندی دەنگداندا تۆماركردوه و دواتر كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لەڕێگەی دەستەی کۆمسیارانی خۆیەوە، بڕیاریدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەجیا ڕانەگەیەنێت، بەڵکو هاوکات لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەکان دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕابگەیەنێت".




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
