
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە تا کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ گەیشتووەتە %96.
ئەمڕۆ یەکشەممە كاتژمێر 7ـی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد؛ 276 هەزار و 613 دەنگدەر کە پێکهاتوون لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن.
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە کۆی 2037 دەنگدەر 1957 کەس دەنگیان داوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان 60% بووە، 78%ی دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکانیش لە پارێزگای سلێمانی تا نیوەڕۆ دەنگیان داوە، بەوەش لە ئاستی عێراق یەکەم بووە.
لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە.




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
