زیاتر لە دوو هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بێبەش دەبن

09.11.2025
جەماوەر نیوز
سزادراوان لە چاکسازییەکان ناتوانن بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بێبەش دەبن.

 پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشممەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە، بڕیارە دوو ڕۆژی دیکە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بەڕێوەبچێت، سەرجەم چین و توێژەکان و ئەوانە مافی دەنگدانیان هەیە دەتوانن بەشداری پڕۆسەکە بکەن، جگە لە سزادراوانی چاکسازییەکان.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "نەک هەر لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە تەواوی عێراق سزادراوانی چاکسازییەکان لە دەنگدان بێبەش دەبن و هیچ بنکەیەکی دەنگدانیان نابێت، چونکە سزادراوان مافی دەنگدانیان نییە".

 زیاتر لە پێنج هەزار کەس سزادراون و لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هەن، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 128 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و ناتوانن دەنگ بدەن.

بابەتی هاوشێوە