وەزارەتی پێشمەرگە: هەماهەنگییەکی زۆرباشمان لەگەڵ کۆمیسیۆن هەیە

09.11.2025
جەماوەر نیوز
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەکرد، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بێ کێشە بەڕێوەدەچێت و باشترین هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیسیۆن هەیە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەدەچێت، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەشداریی لەو پڕۆسەیە دەکەن.

 لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: باشترین هەماهەنگیمان لەگەڵ کۆمیسیۆن هەیە و تا ئێستا پڕۆسەکە بەشێوەیەکی زۆرباش بەڕێوەدەچێت، چونکە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان پابەندی تەواویان هەیە.


لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەری تایبەت، لە سەرانسەری عێراق بەشداری دەکەن، لەو ژمارەیە 145 هەزار و 907 پێشمەرگە دەنگ دەدەن.

بابەتی هاوشێوە