ڕونکردنەوەیەک لە (مەکتەبی ئامار و هەڵبژاردنەکان )ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە

09.11.2025
جەماوەر نیوز
ڕونکردنەوەیەک لە (مەکتەبی ئامار و هەڵبژاردنەکان )ی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە .

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

لە پلاتفۆڕمەکانی کەناڵی ئاسمانی (ئاڤا میدیا) دا، هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هێزی سەربازی گەورەی هەیە، بەڵام ئەمڕۆ لە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت دەنگێکی کەمی بەدەستهێناوە. 

بەپێی ئێتیکی ڕۆژنامەوانی دەبوو کەناڵی ئاڤا لەپێشدا بەدواداچونی لەم پرسەدا بکردایە ئەوسا هەواڵەکەی بڵاوبکردایەتەوە. 

ئێمە لە مەکتەبی ئامار و هەڵبژاردنەکانی (پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ) بە ڕای گشتی و کەناڵی ئاڤایشی ڕادەگەیەنین، کە چەند مانگێک پێش دەسپێکی بانگەشەی هەڵـبژاردن و بە بێ خواستی هێزەکانمان و بە بێ ئاگاداریمان، لە هەنگاوێکی بێ پاساوی گونجاو دا، زۆرینەی دەنگدەرانی تایبەتمان گواستراونەتەوە بۆ دەنگدانی گشتی. لەسەر ئەم هەنگاو و کارە لە کاتی خۆیدا، داوای ڕونکردنەوەی پێویستمان کرد، بەڵام وەڵامێکی گونجاومان دەست نەکەوت. 

بە هەمو لایەکی ڕادەگەیەنین کە دەنگدەرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەدەنگدەرانی گشتی و تایبەتەوە دڵسۆزی لیستی (٢١٦) ی حزبمانن و بۆ سەرخستنی لیستەکە  شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک . 


مەکتەبی ئامار و هەڵبژاردنەکان 
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 
٩/١١/٢٠٢٥

بابەتی هاوشێوە