عەتوان عەتوانی: ناردنی موچە پەیوەستە بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەوە

20.07.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەستە بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، كە ڕادەستكردنی 50% داهاتی ناوخۆ و ڕادەستكردنی نەوت لەخۆدەگرێت و پێویستە هەرێم پابەندیەكانی جێبەجێ بكات.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەستە بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵدا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە هەرێم پابەندیەكانی كە ڕادەستكردنی 50% داهاتی ناوخۆ و ڕادەستكردنی نەوت لەخۆدەگرێت جێبەجێ بكات بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت. 
عەتوان عەتوانی باسی لەوەشكرد، هێشتا وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ خشەتی بودجەی ساڵی 2025ـی عێراقی بۆ پەرلەمان نەناردوە بەمەبەستی پەسەند كردنی و ئومێدەوارن لەم چەند مانگەی كە ماوە خشتەكە بنێردرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ