کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین دەستپێدەکات

18.10.2025
جەماوەر نیوز
کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات سبەینێ خۆڵبارین دەستپێبکاتەوە و دەشڵێت چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەراستی هەفتەدا لە هەرێم باران ببارێت.

ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق باسی لەوەکرد، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با زیاددەکات، لە ئەنجامی ئەو بایەدا تەپ و تۆز لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دروست دەبێت.

هاوکات، کەشناسی پێشبینیش دەکات، لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەدا هەورێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکە دەگرێتەوە و باران لە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێم دەبارێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو