بانکی ناوەندی عێراق: بەقاچاخبردنی دۆلار کۆنترۆڵ دەکەین

18.10.2025
جەماوەر نیوز
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، کۆمەڵێک رێکار بۆ کۆنترۆڵکردنی بە قاچاخکردنی دۆلار لە مانگی داهاتووەوە دەگرێتەبەر.

ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی وت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە کۆمەڵێک هەنگاو و رێنمایی لەپیناو کۆنترۆڵکردنی بەقاچاخبردنی دۆلار جێبەجێدەکات، ئامانجی ئەو بڕیارەش رێکخستنی گواستنەوەی دارایی دەرەکی و بەرزکردنەوەی شەفافیەت و وردبینییە لە رێگەپێدانی گومرگ.

بانکی ناوەندی وتیشی، ئەم هەنگاوە چەندین لایەنی ئەرێنی هەیە، دیارترینیان بەرزکردنەوەی ستانداردکردنی رێکارەکان و کەمکردنەوەی هەڵەیە لە مامەڵە بازرگانییەکاندا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو