عێراق پاڵاوگەیەکی نەوتی بە ستانداردی جیهانی دروستکرد

23.10.2025
جەماوەر نیوز
حکومەتی عێراق پاڵاوگەیەکی نوێی بەپێی ستانداردیی جیهانیی ژینگەیی لە بەسرە دروستکردووە و دەتوانێت رۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم بهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، حوسام حوسێن، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوتگەی باشوور وتی، ئەم پڕۆژەیە ئامانج لێی بەهێزکردنی خۆبژێوی بەرهەمە نەوتییەکان، کەمکردنەوەی هاوردەکردن و بەدەستهێنانی داهاتێکی بەرچاوی دراوی بیانییە، بە شێوەیەک کە پاڵاوگەکە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.

باسی لەوەشکرد ، پاڵاوگەکە پشت بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن دەبەستێت کە توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی چوار ملیۆن و ٢٠٠ هەزار لیتر بەنزینە، کە نزیکەی ٢٠٪ـی  پێداویستی ناوخۆیی دابین دەکات.
وتیشی، وەزارەتی نەوت بەنیازە پڕۆژەکانی دیکە پاڵاوگەکانی فراوان بکات لەوانە پاڵاوگەی وەبەرهێنانی فاو کە توانای ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا دەبێت و دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کە عێراق دەگۆڕێت بۆ هەناردەکاری دامەزراوە نەوتییەکان و ئابوری نیشتمانی بەهێز دەکات.

بابەتی هاوشێوە