کۆمیسیۆن وردەکاری کاندیدی حیزب و هاوپەیمانی و کورسی پێکهاتەکان بڵاودەکاتەوە

26.10.2025
جەماوەر نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وردەکاریی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانی و پێکهاتەکان بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەی ئامارەکە زۆرترین کاندید لەسەر لیستی هاوپەیمانێتییەکان خۆیان کاندید کرووە، بەکۆی گشتیش حەوت هەزار و 754 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.


وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 754 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی داهاتوو، حەوت هەزار و 754 کاندید بۆ ئەندامییەتی پەرلەمان کێبەرکێ دەکەن، ئەوانیش بەم شێوەیە دابەش بوون:


کاندیدی ڕەگەزی نێر: پێنج هەزار و 504 کاندید

کاندیدی ڕەگەزی مێ: دوو هەزار و 250 

کاندیدی لیستی حیزبەکان: سێ هەزار و230 کاندید

کاندیدی لیستی هاوپەیمانێتییەکان: چوار هەزار و 449 کاندید

کاندیدی تاکەکەسی: 75 کاندید


ژمارەی کاندیدەکان لە پارێزگاکانی کوردستان:

کەرکووک: 249 کاندید
سلێمانی: 136 کاندید
هەولێر: 108 کاندید
دهۆک: 59کاندید


لە پارێزگای نەینەواش 1047کەس خۆیان کاندید کردووە


- بۆ پێکهاتەکان لیستی تاکە کەسی پەیڕەو دەکرێت و بۆ نۆ کورسیی پێکهاتەکان 75 کەس خۆیان کاندید کردووە.


- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت، تائێستا 837 کاندید بەهۆکاری جیاواز لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە و ناویان سڕدراوەتەوە، زۆرترین ژمارەی دوورخراوەکانیش بەتۆمەتی پەیوەست بە ئەندامییەتی و لایەنگیری بۆ حیزبی بەعس بووە و تەنیا لەسەر ئەم بابەتە 293 کاندید دوورخراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

بابەتی هاوشێوە