راوێژکارێکی سودانی: داهاتی نانەوتی عێراق بۆ ١٤٪ بەرزبووەتەوە

26.10.2025
جەماوەر نیوز
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەرهەمی نانەوتی وڵاتەکەی دوو هێندە زیادی کردووە و ١٤٪ بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، لە دووەمین کۆربەندی نیشتمانی کەرتی تایبەتدا، حسێن فلامەرز، راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، لە ئەنجامی گەشەسەندنی هاوبەشە ئابورییەکان، بەرهەمی ناوخۆ بۆ لە سەدا ١٤ بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا پێشتر لە سەدا حەوت بووە.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا حکومەت بڕیارە ستراتیژییەکانی جێبەجێ کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و هەمەچەشنکردنی ئابووریی نیشتمانی.
وتیشی، جیاواز لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، هەلی کار لە عێراق بە شێوەیەکە، کە کەرتی تایبەت بووەتە تەواوکەری هەوڵەکانی حکومەت بۆ گەیشتن بە

بابەتی هاوشێوە