وتەبێژی حكومەتی عیراق: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

26.10.2025
جەماوەر نیوز
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواو بوون و هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

باسم عەوادی، سەبارەت بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 11 ـی 11 ـی 2025 رایگەیاند، حكومەت بە متمانەوە وادەی هەڵبژاردنی دیاریكردووە ‌و ئێستاش پشتیوانی تەواوی پڕۆسەكە دەكات ‌و لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، باسی لەوەشكرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق چەندین جار ئاماژەی بەوەكردووە، هەڵبژاردن و ئەزموونی دیموكراتی لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی عیراقن ‌و پاراستنی ئەو ئەزموونەش پێویستییەكی دەستووری و نیشتمانییە و حكومەت پابەندە بەهاوكارییكردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ‌و دەزگا ئەمنییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو لە ١١ ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ .

  هاوكات باسم عەوادی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی  رەتكردەوە كە گوایە هەڵبژاردن بە چەند هۆكارێكی ناوخۆیی و دەرەكی دوادەخرێت ‌و رایگەیاند، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و حكومەتیش پاڵپشتی پڕۆسەكە دەكات.

بابەتی هاوشێوە