لە بەسرە ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوت دەکەوێتەوە؛ گیانلەدەستدان و بریندار هەن

26.10.2025
جەماوەر نیوز

ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە کەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەندازیارێکی کێڵگەکە گیانی لەدەستداوە و 25 کرێکاریش بریندارن.

نواس سەباح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی تشرینی یەکەمی 2025)  رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە توربینێک لە کێڵگە نەوتییەکانی زوبێر پارێزگای بەسرە روویداوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق گوتی، "تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە."

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەندازیارێکی کێڵگەکە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەستداوە و 25 کرێکاریش برینداربوون.

سەبارەت بە قەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق گوتی، "تاوەکو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، قەبارەی زیانەکان دەرناکەون."


بابەتی هاوشێوە