کۆمسیۆن: زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار کارتی دەنگدان دابەشکراون

07.11.2025
جەماوەر نیوز

وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار کارتی دەنگدان دابەشکراون.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە رۆژی 23ی ئەیلولی 2025 تاوەکو 6ی تشرینی دووەمی 2025، دوو ملیۆن و 727 هەزار و 549 کارتی نوێی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دابەشکراون.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025 پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی هاوشێوە