سودانی: ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی فیتنه‌ ناده‌ین

07.11.2025
جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  رایگه‌یاند، رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قسه‌ و باسه‌كانی فیتنه‌ نادرێت كه‌ هه‌ندێك هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌شڵێت، "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت خۆی له‌ دروستكردنی قه‌یران و سۆز دورخستوه‌ته‌وه‌".

محه‌مه‌د شیاع سودانی رایگه‌یاند، حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك كاری له‌پێشینه‌ی داناوه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی خواستی عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، رۆژی 11ی (تشرینی دوه‌م/11) ته‌نها نوسینی سه‌ر كاغه‌زێك نییه‌ له‌ سندوقی ده‌نگدان، به‌ڵكو بڕیارێكه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانی حكومه‌ت و به‌ره‌وپێشچونی وڵات".

محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ لێدوانه‌كه‌یدا دوپاتیكرده‌وه‌، "نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و گوتاره‌ فیتنه‌یه‌ی كه‌ هه‌ندێك هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، سیاسه‌تی حكومه‌تیش له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانیدا، عێراق و عێراقییه‌كانی له‌ ململانێكان له‌ ناوچه‌كه‌ ڕزگاركردوه‌، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی وڵات، دور له‌و بڕیارانه‌ی كه‌ قه‌یران و سۆز دروست ده‌كه‌ن".

ئه‌و په‌یامه‌ی سودانی له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ 11ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و سودانیش لیستێكی بۆ به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دروستكردوه‌، پێشتریش خواستی خۆی بۆ دوباره‌ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ڕاگه‌یاندوه‌. 

بابەتی هاوشێوە