یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد

07.11.2025
جەماوەر نیوز
دوای زیاتر لە 12 ساڵ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، ئەمڕۆ گەشتەکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵەوە دەستیان پێکردەوە، یەکەم گەشتی ئاسمانیش لە بەغداوە بۆ مووسڵ ئەنجامدرا.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ ساڵی 1920 لەلایەن هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا دروستکراوە و لەساڵی 1984 کرایە فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی،  ڕۆژی 10ـی ئابی 2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی دانا و بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکرا، فڕۆکەخانەکە یەکێکە لە ناوەندەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی.

 مەناف مونعیم، بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، یەکەم گەشتی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی مووسڵەوە لەبەغداوە بۆ مووسڵ ئەنجامدرا و فڕۆکەخانەکە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ئامادەیە.

مونعیم ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی داهاتوودا گەشتە ڕێکخراوەکان لە نێوان مووسڵ و نەجەف، مووسڵ و بەسرە، دەستپێدەکەن، هەروەها چاوەڕێی تەواوکردنی ڕێکارەکانین بۆ ئەنجامدانی گەشتە دەرەکییەکان، کە بە سیستەمی ترانزێت بەغدا، مووسڵ،  قاهیرە، بەیرووت و ئیستەنبووڵ دەبێت.

بابەتی هاوشێوە