موقتەدا سەدر بۆ هێزە ئەمنییەکان: بە بایکۆتکردن وڵات ڕزگاربکەن

09.11.2025
جەماوەر نیوز
موقتەدا سەدر داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات بە بایکۆتکردن وڵات ڕزگاربکەن و هەڵبژاردنی گەندەڵکاران ڕەتبکەنەوە.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعیی لە نوێترین پەیامیدا لەبارەی هەڵبژاردن لە واڵی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوکارییەکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کردوە و داوای ڕزگارکردنی وڵاتی لێکردون بە بایکۆتکردن.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشداوە ئەوانەی بانگەواز دەکەن گەندەڵی لەناوبەرن گەندەڵێکی دیکە دەخەنە شوێنی، بەڵام تاقیکراوە دووبارە تاقیناکرێتەوە، بەڵکو دەبێت بە چاکسازیی وەلابنرێن، هەڵبژاردنی تاقیکراوە و گەندەڵەکان چەسپاندنی گەندەڵتر و باڵادەستکردنیانە.

موقتەدا سەدر ڕووی قسەکانی کردوەتە هێزە ئەمنییەکان و داوای لێکردوون بە بایکۆتکردنیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان وڵات ڕزگاربکەن و ئەوەشی وەک ئەرک خستوەتە ئەستۆی هەمووان...

بابەتی هاوشێوە