یۆنامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن

09.11.2025
جەماوەر نیوز
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق داوا لە هاووڵاتییانی عێراق دەکات، بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن. 

ڕۆژی یەکشەممە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە ڕۆژی سێشەممەش دەنگدانی گشتیی بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتیی بەشدارن لە چاودێریکردنی دەنگدانەکە. 

 محەممەد حەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی ڕایگەیاند، هانی خەڵک عێراق  دەدەین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان و بەرپرسیارانە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەماندا بکەن.

-لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، عێراق هەنگاو دەنێت بەرەو سەقامگیری و گەشەکردنی زیاتر، هاوکات عێراق شایستەی ئەوەیە کە سەرکردەی بە توانا بەڕێوەیبەرن کە بتوانن خواستەکانی گەل دەستەبەر بکەن.

بابەتی هاوشێوە