
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە رێگەی دەنگدانەوە چارەنووسی سەحرای رۆژئاوای یەکلاکردەوە، ئەمەش پاش دەیان ساڵ لە ململانێ لەسەر ئەم ناوچە دەوڵەمەندە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەک باشترین چارەسەر، بڕیاردرا کە لە ژێر چوارچێوەی سەروەریی وڵاتی مەغریبدا، حوکمێکی زاتی و سەربەخۆ ببەخشرێتە سەحرای رۆژئاوا، ئەمەش وەک چارەسەری ئەو کێشە 50 ساڵەی لەنێوان مەغریب و بەرەی پۆلیساریۆ دێت، کە لەلایەن جەزائیرەوە پاڵپشتدەکرێت.
رووبەری سەحرای رۆژئاوا هێندەی رووبەری خاکی بەریتانیایە، پاش ئەوەی ساڵی 1975 ئیسپانیا لەو خاکە کشایەوە، بەهۆی دەوڵەمەندی خاکەکەی بە فۆسفات، بووتە جێگەی ململانێی نێوان مەغریب و جەزائیر.
لە ساڵانی رابردوو، مەغریب سەحرای رۆژئاوای بە بەشێک لە خاکەکەی دەزانی، بەڵام بەرەی پۆلیساریۆ، دەیانویست هەرێمەکەیان بکەن بە دەوڵەتێک و ناوی بنێن کۆماری سەحرا.





ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
