سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: داوای لێبوردنم لە تڕەمپ کردووە

01.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دان بەوەدا دەنێت کە بە فەرمی داوای لێبوردنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە، دوای ئەوەی ڕیکلامێک کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی ئۆنتاریۆوە بڵاوکرایەوە، نیگەرانیی واشنتنی لێکەوتەوە.
لە 14ی تشرینی یەکەم، حکومەتی هەرێمی ئۆنتاریۆ ڕیکلامێکی یەک خولەکیی دژ بە باج بڵاوکردەوە کە تێیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕۆناڵد ڕیگن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بەکارهێنرابوو کە باسی لە بازرگانیی ئازاد دەکرد. ئەم ڕیکلامە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی ئەمریکییەکان بووەوە و بە "ساختە" وەسفیان کرد.
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: داوای لێبوردنم لە تڕەمپ کردووە
، لە لێدوانێکیدا پشتڕاستی کردەوە و وتی: "بەڵێ، داوای لێبوردنم لە سەرۆک کردووە، سەرۆک نیگەران بوو لەو هەڵسوکەوتە و ئەو ڕیکلامەی ئەنجامدرابوو، ئەمەش شتێک نییە کە من بیکەم بۆیە نیگەران بێت، هەر بۆیە داوای لێبوردنم کرد".
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئەوەشی ڕایگەیاند کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بابەتە بازرگانییەکان بەردەوام دەبێت و هەر کاتێک واشنتن ئامادە بێت، دەستپێدەکەنەوە.

بابەتی هاوشێوە