کەسێکی موسڵمان بووە سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک

06.11.2025
جەماوەر نیوز
زوهران مەمدانی، کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و وەک سەرۆک شارەوانی نیویۆرک هەڵبژێردرا.

مەمدانی تەمەن 34 ساڵ بە بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتیی شارەوانی نیویۆرک بووە یەکەم کەسی موسڵمان لە مێژووی نیویۆرکدا  ئەم پۆستە بەدەستبهێنێت.

لە هەڵبژاردنی نیویۆرکدا سێ کاندید کێبڕکێان لەسەر پۆستی سەرۆکی شارەوانی شارەکە کرد، زوهران مەمدانی تەمەن 34 ساڵ، کاندیدی دیموکراتەکان بوو، ئەندرۆ کومۆ، کاندیدی سەربەخۆ بوو، هاوکات، کورتیس سلێوا، کاندیدی کۆمارییەکان بوو. مەمدانی توانی بەسەر هەموویاندا سەربکەوێت  و پۆستەکە وەربگرێت.

بابەتی هاوشێوە