ڕۆیتەرز: پلان بۆ پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززە هەیە

16.10.2025
جەماوەر نیوز
دوو ڕاوێژکاری باڵای ئەمریکا لەبارەی غەززە و هەنگاوەکانی داهاتووی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرای دەکەن، ''پلاندانان بۆ ناردنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ غەززە بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە دەستیپێکردووە''

یەکێک لە گرنگترین مەرجەکانی پلانی 20 خاڵیی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غەززە پێکهێنانی هێزێکی سەقامگیرییە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، واشنتن ڕەزامەندی دەربڕیوە تا 200 سەرباز بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو هێزە ڕەوانە بکات.

دوو ڕاوێژکاری باڵای ئەمریکا بەبێ ئاشكراکردنی ناوەکانیان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززەدا هەیە، پلاندانان بۆ ناردنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ غەززە بۆ سەقامگیرکردنی کەرتەکە دەستیپێکردووە".

هەمان سەرچاوە دەشڵێت، "ئەوەی ئێستا گرنگە سەقامگیریی بۆناوچەکە بەدەستبهێندرێت، لەنێو ئەو وڵاتانەی ئەمریکا دانوستانیان لەگەڵدا دەکات بۆ بەشداریکردن لەو هێزەدا، ئەندەنوسیا، ئیمارات، میسر، قەتەر و ئازەربایجان هەن، هاوکات وتیشی هیچ کەسێک غەززەییەکان ناچار ناکات خاکی خۆیان بەجێبهێڵن. بەرپرسان بەدواداچوون بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە دەکەن کە لە حەماس خاڵی بوون."

 ترەمپ ئەو ئارەزووەی خستووەتەڕوو کە کەرتی غەززە ئاوەدان بکرێتەوە بەگووتەی هەردوو ڕاوێژکاران ئەم پرسە هەوڵ و کاتی دەوێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو