تەندروستی فەڵەستین: تەرمی 30 فەڵەستینی دیكەمان لەئیسرائیل وەرگرتەوە

16.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، تەرمی 30 فەڵەستینی دیكەیان لەئیسرائیل وەرگرتوەتەوە كە بەشێكیان شوێنەواری ئەشكەنجەدان بەسەر جەستەیانەوە دیارە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لەچوارچێوەی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی ئاگربەست و لە رێگای لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سورەوە تەرمەكانیان وەرگرتوەتەوە لەدوای رێككەوتنی ئاگربەستەكەشەوە تائێستا 120 تەرمی فەڵەستینیان لە ئیسرائیل وەرگرتوەتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو