ترەمپ: ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە ئاگربەستەوە، رێگە بە ئیسرائیل دەدەم هێرشەکانی دەستپێبکاتەوە

16.10.2025
جەماوەر نیوز
دۆناڵد ترەمپ بە کە ناڵی سی ئین ئێن ئەمریکی راگەیاندووە؛ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە زۆر گرنگ بوو، چاویشیان لە کارەکانی حەماسە و ئاگادارن دەستیانکردوە بە لەناوبردنی ژمارەیەک لە خەڵکی غەززە کە حەماس وەک نەیار سەیریان دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە ناچار بووە دەستوەردان بکات لە سوپای ئیسرائیلدا بۆ وەستاندنی شەڕەکە.
 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندوە، ناتانیاهۆ بەقسەی ئەو شەڕی راگرتووە، ئەگەر حەماس پابەند نەبێت، ئیسرائیل ئۆپراسیۆنەکانی دەستپێدەکاتەوە و بە وردی چاودێری کردەوەکانی حەماس دەکەن.
یەکێك لە خاڵەکانی پلانەکەی حەماس دوای ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان، دانانی چەکە لەلایەن حەماسەوە کە تا ئێستا حەماس رەتی دەکاتەوە و هێشتا تەواوی تەرمی بارمتەکانیشی رادەست نەکردوە.
ئەمشەو میدیاکان بڵاویانکردەوە خاچی سور بەڕێککەوتون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو بارمتەی تری ئیسرائیلی، لای خۆشیانەوە حەماس رایانگەیاندوە؛ کارەکە سەختە و پێوستیان بە ئامێری  و کاتی زیاترە، جەختیش دەکەنەوە تەواوی تەرمەکانی بەردەستیان رادەست کردوە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن تەرمەکانی تر بدۆزنەوە و رادەستی بکەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو