نه‌ته‌نیاهۆ: چاوه‌ڕێی مۆڵه‌تی كۆشكی سپی ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ده‌یكه‌ین

07.11.2025
جەماوەر نیوز
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كراون و رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی ئه‌مریكا ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "حكومه‌ته‌كه‌مان داوای مۆڵه‌تی كاركردن له‌ هاوڕێ ئه‌مریكییه‌كانمان ناكات، ئێمه‌ ته‌نها له‌ هه‌نگاوه‌كانمان ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ له‌ كاتێكدا بو كه‌ دوباره‌ وه‌ك سه‌رۆكی پارتی لیكود هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئیسرائیل ده‌كات و كاندیدی پارته‌كه‌شی ده‌بێت بۆ كێبڕكێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو له‌ ساڵی 2026.

لیژنه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی لیكود له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "كۆبونه‌وه‌كه‌یان كه‌ له‌ 6ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چو، گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ نه‌ته‌نیاهۆ تاكه‌ كاندیده‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی لیكود، هه‌ر بۆیه‌ به‌ هه‌ڵبژێردراو داده‌نرێت بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی پارته‌كه‌ و كاندیدیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2026ی كنێست ".

پارتی لیكود یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین پارته‌ ڕاستڕه‌وه‌كانی ئیسرائیل، له‌ ساڵی 1973 له‌ كۆمه‌ڵێك پارتی ڕاستڕه‌و به‌ سه‌رۆكایه‌تی مێناخم بیگین سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆچكردو پێكهاتوه‌ و له‌ ساڵی 1988ه‌وه‌ بوه‌ته‌ یه‌ك پارت.

بابەتی هاوشێوە