پارەی مووچەی مانگی پێنج خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم

24.07.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەت دارایی و ئابوری لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنج شەممە  ( ٢٤ تەمووزی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٧٤،٨١٣،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن  دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.      
ڕاشیگەیاند،سبەی هەینی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ