ترەمپ هێڵی سوور بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکێشێت

01.11.2025
جەماوەر نیوز
لە بڕیارێکی نوێدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڕێگریی لە ڕۆژنامەنووسان دەکات بچنە ناو بەشێک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختە.

 ئیدارەی ترەمپ بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و تیایدا هاتووە؛ ڕێگری لە چوونە ناو بەشێکی سەرەکیی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی دەکرێت ئەگەر پێش وەختە ڕۆژنامەنووسان ڕەزامەندیان وەرنەگرتبێت؛ ئەو ناوچەیەش بە ناوچەی "ڕۆژنامەوانی باڵا" ناسراوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕێوشوێنە نوێیەکەی کۆشکی سپی بە ناوی "پاراستنی ماددە هەستیارەکان لە ناوچەی باڵای ڕۆژنامەگەری" ناوبرد.

ئەم ناوچەیە لە ئۆفیسی کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشكی سپی نزیکە، پەیامنێران بۆ قسەکردن لەگەڵ لیڤیت یان بەرپرسانی باڵا بە مەبەستی بەدەستهێنان یان پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان بەرەو ئەم ناوچەیە دەڕۆن.

بابەتی هاوشێوە