پاش 11 ساڵ چین و کۆریای باشوور لەسەر مێزێک کۆدەبنەوە

01.11.2025
جەماوەر نیوز
بڕیارە بە گەشتێکی سێ رۆژە، سەرۆکی چین سەردانی شاری گیۆنژیو لە کۆریای باشوور بکات، پاشان لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور کۆببێتەوە و گفتوگۆی بازرگانی و ئاسایشی ناوچەکە بکەن.
ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە شی جینپینگ، سەرۆکی چین لەمیانی کۆبوونەوەی لوتکەی هەماهەنگیی وڵاتانی ئاسیا-زەریای هێمن، لەگەڵ لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور کۆببێتەوە و گفتوگۆی مامەڵەی بازرگانی و ئاسایشی ناوچەکە بکەن، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی چین و کۆریای باشوورە پاش 11 ساڵ.
لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا نووسینگەی سەرۆکی کۆریای باشوور ئاشکرایکرد، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی نێوان پەکین و سیئۆل، پەرەپێدانە بە هەماهەنگییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی 2017ەوە چین وەک گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی کۆریای باشوور ماوەتەوە.

بابەتی هاوشێوە