بە ئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود بەرپرسی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و چاودێری دەستبەکاربوو

30.10.2022
جەماوەر نیوز
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود محەمەد دۆڵاشی وەک بەرپرسی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و چاودێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەستبەکاربوو.
لەو دیدارەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادیرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، وێڕای پیرۆزبایی محەمەد حاجی مەحمود هیوای سەرکەوتنی بۆ محەمەد دۆڵاشی خواست وەک بەرپرسی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و چاودێری.
لەبەشێكی دیکەی ئەو دیدارەدا، باس لە هەماهەنگی نێوان ئۆرگانەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری کران بۆ زیاتر خزمەتکردنی ستراتیجیەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.